#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
ئەم کاتەت باش!
من ناوم ( بەهار) ەو لە تۆ ئەچم.
وەکو یەک جوانین و وەکو یەکیش
بە دەم گوڵەکانی ئایندەوە پێئەکەنین!
بەڵام جەخار
وەکو یەکیش و پێکەوە
لە نیشتمانی کلۆردا کلۆر ئەمرین!
ئەم نیشتمانە!
منی بە تەنهاو بە تەنها بۆ خۆی ئەوێ.
نیوەی سەوزاییمی داوە بە کەنیزەکەکانی.
نیوەی درەختی بەخشیوم بە بەغدا.
نیوەی سەیرانگەکانمی لەسەر پێکەنینەکانی خۆی و
خزمەکانی تاپۆ کردووە.
نیوەی ڕووبارو دەریاچەمی
داوە بە کۆمەڵێ گردی عەمامەبەسەر!
ئەم نیشتمانە
منی بەهاری ڕاپەڕینی پیر کرد
گۆرانیەکانی کردم بە پۆلێ باڵندەی باڵشکاو.
بە خەونی دەم با.
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە