قەڵاکۆن، یەکێک لە گردە شوێنەوارییەکانی دەڤەری گەرمیان، لە نزیکی شاری #کەلار# لە پارێزگای #سلێمانی# دایە کە بە گوتەی شوێنەوارناسان مێژوو و کۆنینەیی ئەم گردە شوێنەوارییە بۆ چاخەکانی ئیسلامی و ساسانی و ئەشکانی، تاوەکوو ھەزارەی پێنجەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە.
لە ئێستادا (2023) تیمی شوێنەوارناسی ڕێکخراوی (میساک) لە تیمی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتاڵی و تیمی شوێنەوارناسی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان سەرقاڵی کاری کنە و پشکنین لەسەر ئەم گردە. [1]