دەقی حەیرانی حەیرانبێژی کورد #سێوە (شماش سێوە یڵدە سلیوە) #
ئەوەل سەحەر/دەمەوبەیانە
ئەوەل سەحەرە........سەحر سەداێ منی غەریبەماڵی وەزی وەرگێژم.
ئەگر فەقێیان لە مەدرەسان دەخوینن، وە من بەبێ برین خوێنی دەڕێژم.
گەلی برادەرینە وە من هەرچەندی دەکەم لەوێ کۆنە دنیایە، قاسیدەکی بەمتمانم بەدەس ناکەوێ بینێرمە کن بەژنێ باریک و دوو چاوی بەڵەک، ڕازی دڵی خۆمی لە بۆ ببێژم.
وەی لێ........م، وای.......سەحەرە....و
ئەوەل سەحەرە...... دەرکێ وان شانشینیان، دوو دەریان، پەنجەر و حەسارگان هەر نشێون، تاکوو تارێ چارگە سەعاتێکی لێ بڕێژن عەتری بخوورێ
ئەگەر شمۆزێ مووقابراچیان دادەگیرسێتن لە سێبارەکەی نوورێ
گەلی برادەرینە وە من دەس لەسەر بەژنێ باریک و دوو چاوی بەڵک هەڵناگرم هەتا حەزرەتی ئیسڕافیل نەداتن لە نەفخی سوورێ
مەنسووری هەللاج تەقەی بێ لە کەوانی، حەزرەتی مووسا هەزار و یەک کلیمەی دەکاتن لەگەڵ باری تەعاڵڵا لەسەر کێوی توورێ.......وەی لێ......م وای سەحەرە......و
ئەوەل سەحەرە......گەلی برادەرینە دەڵین ئەوڕۆکە جومعەیە لە محەلی نیوڕۆیێ ئەگەر فەقێیان لە مەدرەسان دەخوینن، بولبولی خانەوێران بەجێناهێڵی جێڕاوگەی خۆێ
گەلی برادەرینە وە من دەس لەسرە خۆ زیاد و ڕامووسانان لە بژنێ باریک و گەردنێ زەرد و دوو چاوی بەلەک کردبایە بڵێ لە مابێنی بڕژانگ و بروێ......وەی لێ..م وای....سەحەرە....و
ئەوەل سەحەرە.......گەلی برادەرینە خۆ من ئەوسالەکە سەبارەت بە بەژنێ باریک و دوو چاوێ بەڵەک بوویم سەرگردانە
ئەگەر لە شاری مووسلێ لە بۆ من بێتن وەتیمە سەرقافلە باشی بڵێ لە شاری بەغدایە لە بۆ من بێتن وەتیمە بازرگانان......وەی لێ......وای ...سەحەرە....و
ئەوەل سەحەرە......گەلی برادەرینە ئەگر سینگێ ئەو بابانوێرانەی لە بۆ من بمێنێ بەوی باخچەی سۆرەگوڵان
کەوەتانێ ئەوسالەکانە بۆ خۆم لێ دەبم بە باغەوانە....وەی لێ......م وای....سەحەرە....
ئەوەل سەحەرە......گەلی برادەرینە ئەوە من ئەو سالەکە نیازی درێ من واییە
لانکێ کی لە بۆ ئەسمەرێ خۆم بکەم لە داری سەوری، ئەنگو لە بۆ من بانگ کەنەوە وەستاێکی دووازدە عیلم، دەبا ئەو کراسی ئەو بابانوێرانی لە بۆ من بە قەدەرێ ببڕی گەلی برادرینە ئەگە مەمکێ مەحبووبە گچکەلانەکی من زێدە گچکەلانە بوون ناگەنە زاری سەفڕیم وەی لێ......ئێ....وای سەحەرە......
ئەوەل سەحەرە....وە من ئەو سالەکە نیازی دڵێ من وایە
لانکەکێ لەبوو ئەسمەرێ خۆم بکەم بە مزگینی ئەگەر سۆرە گوڵ سوار دەبوون لە باغان
گەلی دەبرادەرینە وە من دووعایەکی دەکەم وەنگۆ بڵێن ئامین:
هەر کسانێکی ببیتە باعیسی دوو دڵان یاڕەبی خێر لە ماڵ و منزڵێ خۆی نەبینی
ڕۆژی عەشرێ لە سەر بەرد سەخرەتووڵڵایە، ڕو دەرنەباتن لە بەر شەیتانی لەعینی......وەی لێ.......وەی لێ..م سەحەرە......و [1]