خوێ، لە ناوچەی پونجاب لە پاکستان دەردەھێندرێ، خوێیەکە بە ھۆکارە کانزایییەکانەوە ڕەنگێکی پەمبەیی ھەیە و بە جێگرەوەی خوێیە پاڵاوتنەکان دادەندرێت لە بەکارھێنانی چێشتلێنان، خوێی هێمالایە بنەمایەکی تەندرووستی ھەیە لە بەرانبەر خوێی ئاساییدا.
=KTML_Bold=پێکھاتە کانزایییەکانی خوێی هیمالایە چیین؟=KTML_End=
خوێی ھیمالایا بەپێی شیکاری زانستی دەربارەی خوێیەکە دەری خست کە لەنێوان %96 بۆ 99 کبۆری سیدیۆمدان، لەگەڵ بوونی شوێنەواری (کالیسیۆم، ئاسن، زینک، کرۆم، مەگنیسیۆم و سەلفات) ھەر یەکەیان لە ئاستی سەلامەتی جیاوازدان لە پێکھاتەی خوێیەکە، خوێیەکە سەلامەت نییە بۆ بەکارھێنان بەبێ پڕۆسەی پاککردنەوە تەنانەت لە کاری پیشەسازیشدا، لە ڕووی خۆراکییەوە خوێی ھیمالایە لەخوێی تر باشتر و وگونجاوترە بۆ خواردن.
=KTML_Bold=سوود و گرنگی خوێی هیمالایا بۆ تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
خوێی بەردی یان هیمالایان لە پاکترین جۆرەکانی خوێیە کە مادەی پیس و پێکهاتە کیمیاییەکانی تیادا نییە، بۆیە سوودی زۆری بۆ تەندرووستی و پێست و قژ هەیە.
خوێی بەردی، خوێی هیمالایا ناوێکی تری کلۆریدی سۆدیۆمە، بەڵام سۆدیۆمی کەمتر تیادایە و بڕێکی زۆری کانزای خاوێن لەخۆ دەگرێت و زۆرجار ڕەنگی سپییە یان بێ ڕەنگە یان شینێکی کراوە یان سوورباو بەپێی ڕێژەی خڵت و خەوش کە تیایدایە و جۆرەکەشی.
ئەو جۆرە خوێیە لە ئەنجامی بەهەڵمبوونی ئاوی سوێری ڕووبارە ئاوییەکان دەبێت وەک لە دەریا و کەنداوە داخراوەکان و بڕێکی زۆری مادە پێویستەکانی لەشی تیادایە وەک کالیسیۆم، ئاسن، زینک، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و مس، بۆیە سوودی زۆری بۆ لەش و پێست و قژ هەیە وەک لە خوارەوە:
1. ئاسانکردنی پڕۆسەی هەرسکردن و نەهێشتنی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و ڕزگاربوون لە سووتانەوەی گەدە و نەهێشتنی با و ئارەزوی خوارن باش دەکات.
2. ئاسانکردنی مژینی خانەکان بۆ کانزا و هاندانی سووڕی خوێن.
3. جێگیرکردنی پەستانی خوێن.
4. لەدەستدانی کێشی زیادی لەش و نەهێشتنی خانەی چەوری.
5. بەسوودە بۆ دەم و سپیکردنەوەی ددان و خۆشکردنی بۆنی دەم و نەهێشتنی هەوکردنی قورگ.
6. چارەسەرکردنی گرژی ماسوولکەکان.
7. سوودی بۆ پێست و لابردنی خانەی مردوو و بریقەداری پێست و پاککردنەوەی و نەهێشتنی دەرکەوتنی زیپکەی گەنجی.
8. سوودی بۆ قژ و لابردنی خانەی مردوو و پیسی. [1]