کاتێک زستان دێت، بەهۆی هەندێک هۆکاری وەرزییەوە ڕەنگە نەتوانیت بە باشی خەوت لێ بکەوێت و چەند گرفتێکت بۆ درووست بێت، ماڵپەڕی Life Hack، باوترین 5 گرفتی کاتی خەوتنی لە شەوان زستانی بڵاوکردووەتەوە و چارەسەریشی خستوەتەڕوو.
=KTML_Bold=1. هەستکردن بە هیلاکی زیاتر لە کاتی ئاسایی=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی وەکوو هاوین بڕی پێویست ڕووناکی نییە لە ڕۆژدا، هەست بە ماندوێتی دەکەیت و کاریگەریی لەسەر وزەی جەستەت درووستدەکات، دەتوانیت بۆ چارەسەرکردنی کاتی زیاتر لە ڕۆژدا بەسەربەریت لە دەرەوە، هەروەها ئەو خۆراکانە بخۆیت کە میلاتۆنینیان تێدایە، وەکوو گوێز، تەماتە و برنج.
=KTML_Bold=2. هەستکردن بە سەرما یان گەرما=KTML_End=
پلەی گەرمی جەستە لە کاتی خەوتندا خۆی لەگەڵ پلەی گەرمی ژوورەکە دەگونجێنێت، هەر بۆیە هەوڵبدە ژورەکەت زۆر گەرم نەبێت، وات لێ دەکات بەیانیان بەزەحمەت بە ئاگا بێیتەوە و هەست بە گەرمایەکی زۆر بکەیت، باشترە لە شوێنی فێنکدا بخەویت.
=KTML_Bold=3. کەمخەوی یان زۆر خەوی=KTML_End=
هەندێک کەس شەوان زستان خەویان لێناکەوێت و هەندێکیش بە پێچەوانەوە، بەزەحمەت بە ئاگا دێنەوە، بەڵام هەندێک چارەسەر هەیە بۆ ئەم گرفتە، وەکوو هەڵمژینی هەوای خاوێن و وەرزش کردن.
=KTML_Bold=4. دڵەکزێ=KTML_End=
بە گشتی خەڵکی زستانان ئەو خواردنانە دەخۆن کە گەرمیان دەکاتەوە، ئەو جۆرە خواردنانەش زۆرینەیان چەورن، ئەمەش وادەکات تووشی نائارامی و دڵەکزێ بیت لە کاتی خەوتندا، هەر بۆیە باشترە 4-5 کاتژمێر پێش خەوتن هیچ جۆرە خواردنێکی قوورس نەخۆیت.
=KTML_Bold=5. پرخەکردن=KTML_End=
هەوڵبدە ئامێری شێدارکەرەوەی هەوای دەستکرد بەکاربهێنە، ئەم گرفتەت تارادەیەکی باش کەمدەکاتەوە. [1]