هەر کاتێک منداڵەکەت سک ئێشە و یەکێک لەو نیشانانەی هەبوو کە دکتۆر پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان بڵاویکردووەتەوە، پێویستە نیشانی پزیشکی پسپۆڕی منداڵانی بدەیت.
1. ئەگەر ئازاری سکی زۆر بوو بە جۆرێک منداڵەکە بخاتە گریان و چالاکی ڕۆژانەی کەم بکاتەوە.
2. ئەگەر پیساییەکەی خوێنی لەگەڵدا بوو.
3. ئەگەر خوێنی هەڵهێنایەوە لەگەڵ ئازاری سکەکەی.
4. ئەگەر ڕشانەوەکەی ڕەنگی سەوز بوو.
5. ئەگەر لەگەڵ ئازاری سکەکەی لە پێستیدا لیری هەبوو، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو، دەموچاوی ئاوسا بوو و سەریشی گێژی دەخوارد.
6. ئەگەر ئازاری سکەکەی لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سکی بوو.
7. ئەگەر لەکاتی میزکردندا ئازاری هەبوو.
8. ئەگەر لەگەڵ سک ئێشەکە تایەکی بەرزی هەبوو، منداڵەکە زیاتر خەواڵو دەرکەوت لەچاو ڕۆژانی تر.
9. ئەگەر هەستت کرد کێشی دابەزیوە.
10. ئەگەر تاو کۆکەیەکی زۆر و خراپی هەبوو. [1]