کولەکەی زەرد یان شیرین، یەکێکە لە خۆراکە سوودبەخشەکان، بە ڕێژەی %90 ئاوی تێدایە، نیشاستە و شەکر %6.5، پڕۆتین %1.1 و زەیت %0.2، ماددەی لینجە و ئاسن و کالیسیۆم ڤیتامین (A).
=KTML_Bold=سوود و گرنگی بەکارهێنانی کولەکەی زەرد بۆ تەندرووستی مرۆڤ:=KTML_End=
1. بەسوودە بۆ برینی گەدە و هەوکردنی ڕیخوڵە و قۆڵۆن.
2. چالاکی جگەر زیاد دەکات و بەرگری لە زەردویی دەکات.
3. بەسوودە بۆ سەرئێشە و شەقیقە، بە تایبەتیی جۆری فشاری دەروونی، هێمنکەرەوەیەکی باشە بۆ پشێوی دەروونی.
4. میزکردن زیاد دەکات، واتا میزهێنەرە و هاوکاری توانەوەی بەردە و زیادکردنی چالاکی پاڵاوتن لە گورچیلەیە وە بۆ هەوکردنی گورچیلە بەسوودە.
5. پلەی گەرمی جەستە دادەبەزێنێ و تێنوێتی دەشکێنێت.
6. پوک بەهێز دەکات و ژانی ددان ناهێڵێت و لایدەبات.
7. ڕەوانکەرێکی باشە، بەسوودە بۆ قەبزی، بەیانیان بخورێت لەسەر زگی برسی لەگەڵ یەک کەوچکی زەڵاتە لە زەیتی زەیتون.
8. تۆوی کولەکە بەسوودە و چارەسەرە بۆ کرمی شریتی.
9. بەسوودە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە و پرۆستات و قۆڵۆن.
10. بۆ گەشەی منداڵ بەسوودە پارچەیەک لە کولەکە تێکەڵ بکرێت لەگەڵ یەک کەوچکی زەڵاتە لە هەنگوینی ئەسڵی، بدرێت بە منداڵ ڕۆژانە یەک ژەم پێش نان خواردن، وەک تریت ئامادەی بکەن و کەمێک هەنگوینی تێبکرێت، تا دوو مانگ بەردەوام بدرێت بەمنداڵ.
11. خڕۆکە سپیەکانی خوێن زیاد دەکات، کە بەرپرسە لە کوشتنی بەکتریا و ڤایرۆسەکان مادەکانی ناو ئەو کولەکەیە یارمەتیی کارکردنی خرۆکە سپیەکانی خوێن دەدات، هەروەها هەوکردن کەم دەکاتەوە و بەرگری بەهێز دەکات.
ڤیتامین A تیایدا، دەتوانرێت وەک چارەسەرێک بۆ وشکی چاو بەکار بهێنرێت هەروەها بیلبیلەی چاو دەپارێزێت، ڕێژەی پۆتاسیۆم لە هەر دەفرێکی بچوک لەو کولەکەیەدا 582 میلیگرامە کە یارمەتیی بۆریەکانی خوێن دەدات، هەروەها هاوسەنگی پەستانی خوێن ڕادەگرێت.
چەند ماددەیەکیتر لە پێکهاتەی ئەو کولەکەیەدا هەیە وەک، کالسیۆم و مەنگەنیز کە یارمەتیدەرێکی باشی بەهێزکردنی ئێسکن، هەروەها ڕیشاڵیشی تێدایە کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کرداری هەرسکردن، هاوسەنگی شەکر لە خوێن دا ڕادەگرێت ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ ڕێگری کردن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە. [1]