بەهێ میوەیەکە لە وەرزی پاییز و زستاندا دەستدەکەوێت و دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک مادەی بەسوود بۆ جەستە، هەروەها سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڕیشاڵ، دژە ئۆکسان و ماددە کانگەییەکان بۆ نموونە پۆتاسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، کالیسیۆم و فۆسفات.
=KTML_Bold=بەهێ بەکتریا زیانبەخشەکانی ناو کۆئەندامی هەرس، دەم و قوڕگ لەناو دەبات و دەبێتە هۆی بۆنخۆشبوونی دەم، بەشێک لە سوودە تەندرووستییەکانی ئەم میوەیە دەخەینە ڕوو.=KTML_End=
1. قەرەبوکردنەوەی کەمبوونی ڤیتامینەکان، مەوادی کانگەیی و ئەو پێکهاتانەی لەکاتی ڕشانەوەی سەردەمی دووگیانییدا لە جەستە دەرۆنەوە دەرەوە.
2. دەبێتە هۆی زیرەکبوونی منداڵ و بەهۆی بوونی ڤیتامین B1 لە پێکهاتەکەیدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر مێشکی منداڵ دەبێت.
3. بەهۆی بوونی مادەیەک بە ناوی تانن کە تایبەتمەندیی کۆکەرەوەی هەیە، دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دیواری منداڵدان کە بۆ بەرگیری لە لەبارچونی منداڵ زۆر کاریگەرە.
4. بە خواردنی ئەم میوەیە جەستە بەشێوەی سرووشتی و بە باشترین شێوە دەتوانێت پیسایی لە خۆی دووربخاتەوە و تووشی قەبزبوون نەبن.
5. بەرگیری لە کەمبوونی خوێن و هێمۆگلۆبین دەکات، کەمخوێنی و کەمبوونی هێمۆگلۆبین لەکاتی دووگیانییدا زۆر باوە. بابەتێک کە دەتوانێت کەمبوونی ئۆکسجین بۆ کۆرپەلەی لێ بکەوێتەوە و خۆراکی پێویست نەگاتە خانەکانی کۆرپەلە.
6. بەکارهێنانی ئەم میوەیە مەترسیی گیرانی دەمارەکان (واریس) کەم دەکاتەوە.
7. شەکری خوێن ڕێک دەخات و بەرگیری دەکات لە تووشبوونی دایکان بە نەخۆشیی شەکرە.
8. ئاسایی کردنی فشاری خوێن لەکاتی دووگیانییدا.
9. پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر و مادە زیانبەخشەکان یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم میوەیەیە.
10. بەسوودە بۆ هەوکردنی گەدە و قۆڵۆن. [1]