گرنگییدان بە خواردنی تەندرووستی خێزان، یەکەمین هەنگاوی لە سیستمیی خۆراکییەوەیە، بەتایبەتیی منداڵەکەت، دەکرێت گۆڕانکاریی تەندرووست لە سیستمی خۆراکییەکەی چەندین گۆڕانکاری لە جەستەی منداڵەکەت درووستبکات.
ئەگەر منداڵەکەت حەز بە خواردنی ناتەندرووست دەکات، بەردەوام شیرینی و خواردنی سوورکراوە و زیانبەخش دەخوات، واتای ئەوەیە تەندرووست نییە و پێویستی بەوەیە سیستمی خۆراکییەکەی وەکوو خۆی نەهێڵێتەوە، بۆ ئەوەی بیپارێزیت.
=KTML_Bold=چ جۆرە خواردنێکی تەندرووست بدەیت بە منداڵەکەت؟=KTML_End=
پێویستە ژەمی منداڵ بڕی یەکسانی تێدا بێت لە گۆشتی ئاژەڵ، وەکوو مریشک و گۆشتی سوور، هەروەها ژەمەکانی نیشاستەی تەندرووستی تێدا بێت وەکوو پاستا، زەڵاتەی بۆ ئامادە بکەیت کە سەوزەی تێدا بێت، بڕی شەکر و شیرینی بۆ کەمبکەیتەوە و جێی بگرێتەوە بە سەوزە و میوە.
=KTML_Bold=چی بەسەر منداڵەکەت دێت ئەگەر مانگێک خواردنی تەندرووستی پێبدەیت؟=KTML_End=
1. سیستمی بەرگری منداڵەکەت بەهێز دەبێت بەرانبەر نەخۆشی و پەتا وەرزییەکان.
2. گرفتی کرداری هەرسی چارەسەر دەبێت، چیتر قەبز یان سکچوونی نابێت.
3. فرە جوڵە نابێت، چونکە شەکری زۆر وەرناگرێت.
4. ئارەزووی بۆ خواردنی شیرینی کەمدەبێتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە خواردنی تەندرووست ئاشنا دەبێت.
5. ئەگەر گرفتی قەڵەویی یان کەمیی کێشی جەستەی هەیە، کێشی جەستەی تەندرووست دەبێت. [1]