#ئێستا کچێک نیشتمانمە#
شەوی ڕابردوو نەنووستم
ئەوەندە نانی شەل و کوێری ئەم وڵاتە یەخەی
گرتووم.
شەوی ڕابوردوو نەنووستم
ئەوەندە سکاڵای: گەڵای غەدرلێکرو.
پۆلە چۆلەکەی برسی، پۆلە شەپۆلی تینوو،
پۆلە گوڵی چاو بە فرمێسک. ڕەوە ئەسپی ماندوو،
هاواریان لێکردووم.
ئەو وەختەی نیشتمان گوێ لە دارستانە
غەدر لێکراوەکان ناگرێ، ئیتر دار و بەرد بیر
لە حاشاکردن ئەکەنەوە. ئەو وەختەی نیشتمان
چاوی خۆی لە ئاست ئەو هەموو لاشەی غەدرە
ئەنووقێنێ، ئازارەکان
بیر لە بەهارێکی سوور ئەکەنەوە. ئەو
وەختەی نیشتمان چاو لە دزەکان ئەپۆشێ. دزەکان
بیر لە دزینی خودی نیشتمان خۆی ئەکەنەوە!
#شێرکۆ بێکەس#. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە.=KTML_End=