هەرکاتێک غودەی تەمەڵ (سستی غودەی دەرەقی) دەستنیشان کرا پێویستە زوو چارەسەر بکرێ ئەگەر نا کۆمەڵێک کێشەی تەندرووستی تووشی نەخۆشەکە دەکات، دکتۆر داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە ئەو کێشە تەندرووستیانەی بڵاوکردووەتەوە.
- گەورەبوون و ئاوسانی غودەی دەرەقی لە بەشی پێشەوەی مل، لەوانەیە ببێتە هۆی ناڕەحەتی و هەناسەتوندی و گران قوتدانی خواردن، جگە لەوەی لەڕووی شکڵەوە ناشرین دەبێت.
- چارەسەر نەکردنی غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی چەوری دڵ، چەوری سەر جگەر، گیرانی بۆریەکانی دڵ، گرژبوونی ماسوولکەی دڵ، بەرزبوونەوەی زەخت، خاوبوونەوەی لێدانی دڵ و سست بوونی دڵ.
- یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی قەڵەوی بریتییە لە غودەی تەمەڵ و ئەگەر کەسەکە هەوڵی خۆ لاوازکردنیش بدات، ناتوانێت تاکوو چارەسەری غودەکەی نەکات.
- ئەو کەسانەی غودەی تەمەڵیان هەیە لەوانەیە هەمیشە هەست بە ئاوساوی قاچ و ڕوخسار، سڕبوون و مێروولە کردنی پەلەکان بکەن.
- غودەی تەمەڵ لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆکی لە ئافرەتان و پیاوان، ئافرەتانی سکپڕ ئەگەر چارەسەری غودەی تەمەڵەکەیان نەکەن لەوانەیە ببێتەهۆی تێکچوونی ئەندامەکانی جەستە و لەدایکبوونی پێشوەخت و لەبارچوون.
-غودەی تەمەڵ پێویستە چارەسەر بکرێتت، چونکە دەبێتە هۆی هەندێک حاڵەت درێژخایەنی وەکوو کەمخوێنی، قەبزی و قژ هەڵوەرین.
- ئەگەر غودەی تەمەڵ چارەسەر وەرنەگرێت لەوانەیە ببێتە هۆی زۆر خەوی و تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی. [1]