ئەمڕۆ، #12-10-2023# بە ڕۆژی جیهانیی ڕۆماتیزم ناسراوە و ئەم ڕۆژە تەرخان دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی نەخۆشی ڕۆماتیزم، بە مەبەستی کەمبوونەوەی ئەگەری تووشبوون، خۆپاراستن و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی hindustan times نیشانە پێوەختەکانی تووشبوونی بە ڕۆماتیزم بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
1. ئازاری جومگەکان، بەتایبەتیی لەکاتی جوڵەپێکردنیان.
2. ئاوسانی جومگەکان و بوونی ئازار.
3. ڕەقبوونی جومگەکان، بەتایبەتیی لە بەیانیان، بۆ نموونە ئەگەر دەستت بەو شێوەیە بێت، ناتوانیت پەنجەکانت بنوشتێنیتەوە، یان دەستت دابخەیت.
4. تەقاندنی جومگەکان لەو کاتی هەستان و دانیشتن، یان هەست دەکەیت دەنگی دێت.
5. ئازاری جومگەی حەوز، کە زۆر کەس هەستی پێناکەن ئەمە نیشانەیەکی ڕۆماتیزمە.
=KTML_Bold=کەی پێویستە پزیشک ببینیت:=KTML_End=
زۆرکات جومگەی کەسەکە تووشی هەوکردنێکی کاتیی دەبێت و تووشی ڕۆماتیزم نابێت، هەر بۆیە هەموو ئازارێک جێی مەترسی نییە، بەڵام ئەگەر ئازاری جومگەکانت هەبوو، سووربوونەوە و ئاوسانی لەگەڵدابوو، وە ئازارەکە نەڕۆیشت و بۆ ماوەی هەفتەیەک یان دوو هەفتە مایەوە، پزیشک ببینە. [1]