بەرزی پەستانی خوێن (زەخت) بریتییە لە بەرزبوونەوەی پەستان لە خوێنبەرەکاندا، حاڵەتێکی زۆر بڵاوە و نەخۆشییەکی درێژخایەنە لە سەرانسەری جیهاندا.
لەوانەیە کەسێک بەرزی پەستانی خوێنی هەبێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی هەبێت، بەڵام ئەو کەسانەی بەرزە پەستانی خوێن یان هەیە و چارەسەر وەرناگرن یان بە شێوەیەکی نا ڕێکوپێک چارەسەر وەردەگرن ئەوا دوای چەندین ساڵ ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دەماغ هەیە، دکتۆر هەڤاڵ محەمەد، پزیشکی پایەبڵندی هەناوی جۆرەکانی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=بە گشتی زەخت دوو جۆر یان دوو گرووپی هەیە:=KTML_End=
=KTML_Bold=جۆری یەکەم:=KTML_End= کە باوترین جۆرە و %90 نەخۆشەکان دەگرێتەوە، هۆکارەکەی یان نەزانراوە یان پەیوەندی بە شێوازی ژیان و تەمەنی کەسەکەوە هەیە، واتە زۆرجار کەسێک تووشی زەخت دەبێت، بێ ئەوەی هۆکارێکی دیاری کراو هەبێت، بەڵام چەند خاڵێک مەترسی تووشبوون بەم جۆرە زیاد دەکەن وەکو، کێش زۆری، هەڵکشانی تەمەن، ناجێگیری باری دەروونی.
چارەسەری ئەم جۆرە زەختە بە گۆڕینی شێوازی ژیان (وەکو وەرزش و دابەزاندنی کێش) و بەکارهێنانی دەرمان دەکرێت.
=KTML_Bold=جۆری دووەم:=KTML_End= کە ئەمەیان کەمتر باوە و %10 نەخۆشەکان دەگرێتەوە، زەختەکە کاتییە زۆربەی جار، واتە بە چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتییەکە زەختەکەش نامێنێت (بێگومان ئەگەر چارەسەر بکرێت) و ئەم جۆرەیان زیاتر لە کەسانی گەنج و تەمەن مامناوەندا ڕوودەدات،
=KTML_Bold=گرنگترین هۆکارەکانی ئەم جۆرە زەختەش ئەمانەن:=KTML_End=
-کێشەکانی ڕژێنەکانی سەر گورچیلە و هەندێک جار ژێر مێشک.
-نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە.
-تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی گورچیلە.
-غوددەی چالاک.
-تەسکبوونەوەی شاخوێنبەر.
-تووشبوون بە زەخت لە کاتی دووگیانیی.
-بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان. [1]