باسی گورگمان کرد، وەدەرکەت.
لە کۆڕ و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا هەندێکجار لەناو گفتوگۆکاندا باسی کەسێک دەکرێت، کە بۆ خۆی لەوێ ئامادەیی نییە، بەڵام وا ڕێکدەکەوێت، لەگەڵ باسکردنیدا و بەسەر قسەی خۆیدابچێت. بۆ کەسێک بەکاردێت، لە جێگەیەک باسی بکرێت و ڕاستەوخۆ دەرکەوێت. [1]