بەختی منە تاڵەسێوە، میراتەکەی کەری تێوە.
تاڵەسێو: بۆ جۆرێک سێو بەکاردێت کە تامی کەمێک تاڵە و لە دەمدا ناخۆشە، هەندێک کەس لە هەموو شتێکدا کورد وتەنی بێناوچەوانە. دەست بۆ هەر شتێک بەرێت بەباشی نایەت بەدەستییەوە. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەختی کاڵ و کرچ بێت و لە هەموو شتێکدا بێبەخت بێت.[1]