بە دەستی خۆم نەکرد، بە دڵی خۆم کرد.
هەندێک کەس لە ژیاندا ئەو کارانەی هەیانە خۆیان بە دەستی خۆیان ئەنجامی نادەن، بە کەسانی تری ئەنجامدەدەن بەڵام بە دڵی خۆیان دەردەچێت، واتە: ئەنجامی کارەکان بەخواست و ئارەزووی خۆیانە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێک ئەنجام بدرێت و بە دڵی خۆی هەڵسووڕێت. [1]