بەدووی ماردا ڕادەچێ، دەڵێ: گوریسە.
ڕادەچێ: بەدوایدا دەچێت. هەندێک کەس لە ژیانیدا نەزانانە ڕەفتار دەکات، بۆیە هەر کارێک بکات، هەڵە دەردەچێت و باجەکەی دەدات، واتە: کەسێک بەهەڵە دەست بۆ مار بەرێت وابزانێت گوریسە، بێگومان پێوەی دەدات. بۆ کەسێکی گەمژەی و تێنەگەشتوو نەزان بەکاردێت. [1]