بچێتە ناو بەحرێک ئاوەگڵی دەکات.
بەحر: دەریا، ئاوەگڵ: مەبەست لە دەرکردنی گڵاویی جەستەیە بە ئاو، بەپێی یاسا و دەستووری ئیسلام، سەگ ئاژەڵێکی پیسە، بەر جەستەی هەر کەسێک بکەوێت، گڵاوی دەکات، دەبێت بە ئاو و گڵەسوور، کەسەکە خۆی بشوات، بۆ ئەوەی گڵاویی جەستەی دەرچێت. پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی خراپەکارە کە هەرچییەک بکات، لە تاوان و خراپەکاریی پاک نابێتەوە و کۆمەڵگەش بەخۆیەوە خراپ دەکات. [1]