ئەو کەسانەی گرفتی هەڵوەرینی قژیان هەیە بەهۆی کەمیی ڤیتامین و ماددەی خۆراکییەوە، دەتوانن لە ڕێگەی ڕێکخستنی سیستمی خۆراکییەوە ئەم گرفتەیان چارەسەر بکەن و ڕێگری بکەن لە ڕوتانەوەی قژیان.
=KTML_Bold=باشترین خۆراکەکان بۆ ڕێگری هەڵوەرینی قژ:=KTML_End=
1. چەوری ماسی؛ بەتایبەت سەلەمون، ساردین و تونا، دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا-3، کەڵک بە پێستی سەر دەگەیەنن و یارمەتیی گەشەی ڕەگی قژ دەدەن.
2. هێلکە؛ پرۆتین، بایۆتین و زینکی تێدایە، قژ درێژ دەکاتەوە و گەشەی پێدەکات.
3. ئەو خواردنانەی ئاسنیان تێدایە، وەکوو گۆشتی سوور، جگەر و سپێناخ، چونکە کەمیی ئاسن هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ.
4. ئەو میوە و سەوزانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، وەکوو پرتەقاڵ، لیمۆ، بیبەری شیرین و برۆکلی، چونکە ئەم ڤیتامینە یارمەتیی درووستکردنی کۆلاجین دەدات.
5. چەرەسات؛ وەکوو بادەم، گوێز، گازۆ، کەتان، ناوکە کولەکە، بەهۆی تەرشە چەوری و ڤیتامین E، گەشە بە قژ دەکەن.
6. بەرهەمە سپیاییەکان؛ وەکوو ماست و شیر، کالسیۆم و پرۆتینیان تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندن بە ڤیتامین D و بایۆتین، کە بۆ پێستی سەر سوودبەخشن.
7. نۆک و نیسک؛ سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی پرۆتین، زینک و ئاسنن، قژ بەهێزدەکەن و ڕەگی ئەستوور دەکەن. [1]