کەڵەشاخ لە دێر زەمانەوە وەک چارەسەرێکی پزیشکی کۆن بەکارهاتووە، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی و لادانی ئازار و ژان لە جەستەی مرۆڤدا.
زانستی پزیشکی سەردەم ئەوەی سەلماندوە کە کەڵەشاخ ڕووی دەرەوەی لاشە پاکدەکاتەوە لەخوێنێکی بێ کەڵک و بێ سوود، کە لەژێر پێستەوە دەوەستێ و قەتیس دەمێنێت، دەبێتە هۆی ئازار و ژانێکی زۆر لە جەستەدا و پلەی گەرمی لەش بەرزدەکاتەوە، سڕبوون و تەزینیش لەنێوانی شان و مل و قاچ و دەستەکان هەستی پێدەکرێت.
کەسانێک بەهۆی ئازار و ژانی دەستەکانیان دەناڵێنن و دەڵێن؛ دەستەکانمان گەرم دەبن و ئارەقەی زۆر دەکەنەوە، ئازار و ژانێکی زۆریان هەیە، زۆر جار سڕ دەبن یان هەو دەکات، کە ئەمەش هۆکارێکی تری سەرەکییە بۆ سڕبوون و گەرمی و ساردی یان ئازار و ژانی زۆر لە دەستەکاندا کۆدەبێتەوە بەو هۆیەوە.
کەڵەشاخ تاکە چارەسەری سرووشتییە، بۆ نەهێشتنی هەوکردن، سڕبوون، گەرمی و ساردی وە نەمانی ئازار و ژان لەدەستەکاندا.
=KTML_Bold=شوێنەکانی ئەنجامدانی کەڵەشاخ لە دەستەکاندا بەپێی نەخشەی زانستی کەڵەشاخ بریتین لە:=KTML_End=
خاڵی C7
خاڵی T1
خاڵی L2
خاڵی S2
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= بەر لەئەنجامدانی کەڵەشاخ دەبێت بۆ ماوەی سێ بۆ پێنج خولەک دەستەکانی بە زەیتی زەیتوون بشێلیت و مەساجی بۆ بکرێت، وە بەسێ دانیشتن ئازار و سڕبوون کۆتایی دێت، بۆ هەر دانیشتنێک یەک مانگ بێت بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی کەڵەشاخ لە دەستەکاندا. [1]