وەرگرتنی بڕی پێویست لە ڤیتامینەکان، یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوە پێست بەجوانی و گەنجی، هەندێک لە جۆری ڤیتامینەکان یارمەتیدەرە بۆ جوان مانەوە پێست و ڕێگریکردن لە چرچ بوونی پێست.
=KTML_Bold=1. ڤیتامین C=KTML_End=
یەکێکە لەو دژە ئۆکسانانەی کە پێست پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی کۆلاجین بەرهەمبهێنێت، هەروەها هاوسەنگی بەرهەمهێنانی میلانینەکانی پێست دەدات.
=KTML_Bold=2. ڤیتامین A=KTML_End=
یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی سووڕی خوێن چالاک بێت و ئۆکسجینێکی زیاتر بۆ دەمارەکانی پێست بڕوات، وە ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی پەڵە و هێڵەکانی پیری لەسەر ڕوخسار.
=KTML_Bold=3. ڤیتامین B3=KTML_End=
ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە وشکبوونەوەی پێست و سووربوونەوە، پێست شێداردەکاتەوە و دەرکەوتنێکی نوێی پێدەبەخشێت.
=KTML_Bold=4. ڤیتامین K=KTML_End=
یارمەتیی چالاککردنی سووڕی خوێن دەدات و ڕێگری دەکات لە ڕەشبوونی چواردەوری چاو، پێست توند دەکاتەوە و یارمەتیی گەنج مانەوەی دەدات.
=KTML_Bold=5. ڤیتامین E=KTML_End=
هۆکارە بۆ نەرمبوونەوەی پێست و ڕێگری لە چرچبوونی دەکات، پێستت گەنجتر لە تەمەنی خۆت نیشان دەدات. [1]