گرفتی بەشێکی زۆر لە خەڵک ئەوەیە کە بڕیکی زیاتر لەو پارەیە خەرج دەکەن کە بەدەستی دەهێنن، پارەیەکی زۆر زیاتر لە پێویستییەکان خەرج دەکەن ئەمەش ڕووبەڕووی گرفتی ئابوورییان دەکاتەوە، کە دەتوانن بە چەند هەنگاوێک چارەسەری بکەن.
1. بزانە کە پارەکانت بۆ کوێ دەچن، پارەیەکی زۆر هەڵمەگرە کە نەزانیت لە چی و چیدا خەرجی دەکەین، بەڵکوو پارەیەکی کەم لەگەڵ خۆت هەڵگرە کە بزانیت لە چیدا خەرجی دەکەیت.
2. کۆنترۆڵی حەزەکانت بکە و دوای حەزەکانت مەکەوە، چونکە بەردەوام حەزی زیاترت بۆ خەرجکردنی پارە دەبێت، هەر بۆیە جگە لە پێداویستی، کەلوپەلی دیکە مەکڕە تەنیا بۆ حەزی خۆت.
3. هەوڵمەدە کەسانی دیکە لە خۆت ڕازی بکەیت، هەوڵمەدە ئۆتۆمبێلەکەت بگۆڕیت تەنیا بۆ ئەوەی سەرنجی کەسانی دیکە ڕابکێشیت، یان ماڵەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ کەسانی دیکە، چونکە هیچ کەسێکی بۆی گرنگ نییە.
4. هەمیشە لە کاتی بازاڕیکردن لیستێک بکە بۆ ئەو کەلوپەلانەی پێویستتە، لە کاتی ڕۆیشتنت جگە لەو کەلوپەلانە، هیچ کەلوپەلێکی دیکەی زیادە مەکڕە.
5. دووربکەوەرەوە لە کڕینی کەلوپەل بە شێوەی ئۆنڵاین، چونکە زۆرکات ئەو کاڵایە نییە کە خۆت دەتەوێت و ئەمەش زیانی داراییت پێدەگەیەنێت. [1]