هەموو کاتێک دڵتەنگی پەیوەندی بە چواردەورتەوە نییە، زۆر کات خۆت هۆکاری دڵتەنگی خۆتیت کە هەندێک ڕەفتار یان خوو لە تۆدا هەیە و ڕێگری دەکەن لەوەی ببیت بە کەسێکی دڵخۆش، کە پێویستە بە زوویی وازیان لێ بهێنیت.
1. بیرکردنەوەی بەردەوام لە داهاتوو و نیگەرانبوون لەو ڕۆژانەی هێشتا نەهاتوون، بەشێوەیەک کە بێ هیوا دەبیت.
2. بەراوردکردنی خۆت بە کەسانی دیکە یان بەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەون و ڕووکاری ساختەی ژیانیان نیشان دەدەن.
3. هاوسەنگیی ڕانەگرتن لەنێوان ژیانی تایبەتیی و پیشەیی، بەشێوەیەک کە خۆت بۆ کارەکەت تەرخان دەکەیت، تەنانەت لە کاتە بەتاڵەکانیشت بیر لە کارەکەت دەکەیتەوە.
4. مانەوەت لە پەیوەندییەکی خراپ یان شکستخواردوو، ئیتر ئەو پەیوەندییە خۆشەویستی، هاوسەرگیری، هاوڕێیەتی یان خێزانیی بێت.
5. نیگەرانبوون لەبارەی لایەنی داراییت بۆ داهاتوو، بێ ئەوەی هەوڵ بدەیت باشتری بکەیت.
6. قسەکردن بە نەرێنی لەبارەی خۆتەوە، بەردەوام سەرزەنشتکردن و ڕەخنەگرتن لە خۆت.
7. بوونی گرفتی تەندرووستی یان دەروونی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ هەنگاوێک نەنێیت بۆ چارەسەرکردنی. [1]