پەیوەندی هاوسەرگیری جۆرێک لە هەستیاریی تێدایە، کە پێویستە هاوسەران تێگەیشتنی قوڵ هەبێت لەنێوانیان، هەندێک حاڵەتی تایبەت هەیە، کە ڕەنگە نەزانیت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، وەکوو ئەوەی ئەو کاتەی دەزانیت هاوسەرەکەت کەسێکی خۆپەرستە و تەنیا بیر لە خۆی دەکاتەوە.
=KTML_Bold=باشترە لەو کاتانەدا بەمشێوەیە مامەڵە بکەیت.=KTML_End=
1. بە ڕاستگۆیی گفتوگۆی لەگەڵدا بکە، هەستەکانت دەربخە و مەیشارەوە کە دڵتەنگیت بەم ڕەفتارەی، بەڵام باشترە لۆمەی نەکەیت، بەمشێوەیە زیاتر دەتوانێت ڕەفتاری بگۆڕێت.
2. هەوڵبدە هەمان ڕەفتاری خۆی ئەنجام مەدەرەوە و بە شێوازی خۆت ڕەفتار بکە، بەمشێوەیە هاندەری دەبیت خۆی بگۆڕێت.
3. سنوور دابنێ، بۆ نموونە کاتێک دەیەوێت بەتەواوی خۆت بۆ ئەو تەرخان بکەیت و بەردەوام ئەرکەکانی بۆ جێبەجێ بکەیت، تێی بگەیەنە کە پێویستیی خۆتت هەیە و دەتەوێت گرنگیی بە پێداویستییەکانی خۆت بدەیت.
4. تێی بگەیەنە کە ڕەفتاری خۆپەرستانە دەکرێت چی بەسەر پەیوەندییەکەتان بهێنێت، هەوڵبدە نموونەی ئەو کەسانەی نیشان بدەیت کە خۆپەرستن و زیان بە چواردەوریان دەگەیەنن، بۆ ئەوەی لە گۆشەی جیاوازەوە نموونەی خۆی ببینێت.
5. هەوڵبدە گرنگیی بە خۆت بدەیت، بەتایبەتیی تەندرووستی جەستە و دەروونت.
6. قسەکردن لە ڕاوێژکارێک کارێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر ئەو کێشەیەدا زاڵ بن. [1]