هەر کەسێک کە لە ژیانتدا دەیبینیت، شایەنی ئەوە نییە لە گەشتی ژیانتدا لەگەڵت بن، هەندێک کەس هەن جگە لە ژەهر هیچ شتێکی دیکە ناکەنە ناو ژیانتەوە، هەر بۆیە گرنگە بەزوویی دووریانبخەیتەوە لە ژیانت.
=KTML_Bold=1. کەسانی ژەهراوی=KTML_End=
ئەو کەسانەی جگە لە نەرێنیبوون هیچ شتێک ناهێننە ژیانتەوە، ڕەخنەکانیان زۆر ڕوخێنەرن و بەردەوام دەیانەوێت لە ئاستێکی کەمدا خۆت ببینیت.
=KTML_Bold=2. لۆمەکار=KTML_End=
ئەو کەسانەی زوو بڕیار دەدەن لەبارەی تۆوە، بۆ هەموو شتێک یان هەڵەیەک لۆمەی تۆ دەکەن، هەوڵدەدەن لە متمانەبەخۆبوونت کەم بکەنەوە.
=KTML_Bold=3. درۆزن=KTML_End=
پەیوەندییەکی تەندرووست لەگەڵ ئەو کەسانە بەردەوام نابێت کە بەردەوام درۆ دەکەن و هیچ کاتێک ڕاستی ناڵێن.
=KTML_Bold=4. نێرجسی=KTML_End=
ئەو کەسانەی نێرجسین، تەنیا بیر لە خۆیان دەکەنەوە، خۆپەرستن و هیچ پێزانێکیان بۆ بەرانبەرەکەیان نییە.
=KTML_Bold=5. ڕوخێنەر=KTML_End=
هەندێک کەس هەن بە وشە نەرێنییەکان وزەکانت لەناو دەبەن و هیچ ئارەزوویەکت ناهێڵن بۆ ئەوەی بەرەوپێشەوە بڕۆیت.
=KTML_Bold=6. کەسانی خۆدەرخەر=KTML_End=
ئەو کەسانەی بەردەوام حەز دەکەن سەرنجی کەسانی دیکە ڕابکێشن، خودی ڕاستەقینەی خۆیان نین، چونکە بەردەوام نواندن دەکەن، هەر بۆیە گرنگە لێیان دووربکەویتەوە. [1]