ئەو دایک و باوکانەی بۆ دووەمین جار منداڵیان دێتە دنیاوە، گرفتی ئەوەیان بۆ درووست دەبێت کە نازانن چۆن منداڵی یەکەم ڕابهێنن لەسەری و کارێک بکەن کە ڕقی لە خوشک یان براکەی نەبێت کاتێک لەدایکدەبێت.
=KTML_Bold=پێویستە بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ منداڵی یەکەم بکرێت:=KTML_End=
1. هەر لەو خولەکەی زانیت دووگیانییت، بە منداڵی یەکەمت بڵێ و لێی مەشارەوە، وایلێبکە خۆشەویستی لەنێوانیان درووستبکەیت، بۆ نموونە وایلێبکە دەست لە سکت بدات و هەست بە منداڵەکە بکات، بەتایبەتیی کاتێک دەجوڵێت، با قسەی بۆ بکات و پێی بڵێ کە لەدایکبوو دەتوانێت یاری لەگەڵ بکات.
2. کە منداڵەکە لەدایکبوو، هەموو سەرنجێکتان لەسەری نەبێت و گرنگیی بە منداڵی یەکەمتان بدەن، هەوڵبدە هاوسەنگی ڕابگریت لەنێوان ئەو کاتانەی بۆ هەردووکیانی تەرخان دەکەیت، چونکە زیاد لە سنوور گرنگیدان بە منداڵە تازە لەدایکبووەکە، وادەکات منداڵە گەورەکە ئیرەیی پێببات و ڕقی لێی بێت.
3. منداڵی یەکەمت تەمەنی هەرچەند بێت، لە خۆشەویستی خۆت بێبەشی مەکە، چونکە منداڵ لە هەموو تەمەنێکدا پێویستی بەخۆشەویستی دایک هەیە، ئەگەر پێشتر ڕێگەت پێداوە لە تەنیشتت بخەوێت، ئێستا دووریمەخەرەوە.
4. کاتێک منداڵی یەکەمت دەیەوێت دەست لە منداڵە تازە لەدایکبوەکە بدات، هاوار مەکە بەسەریدا و دووریمەخەرەوە، ڕێگەی پێبدە دەستی لێبدات بەڵام لەژێر چاودێری خۆتدا، چونکە بەرکەوتنی جەستەیی خۆشەویستی لەنێوانیان درووست دەکات.
5. کاتێک دەڕۆیت جلوبەرگی تازە بکڕیت بۆ منداڵە بچوکەکەت، با منداڵە گەورەکەت جلەکانی بۆ هەڵبژێرێت، بەمشێوەیە زیاتر خۆشەویستی بۆ درووست دەبێت.
6. فێری بکە گرنگیی بە خوشک یان برا بچوکەکەی بدات، بۆ نموونە کاتێک دەیگۆڕیت با منداڵی یەکەمت جلت بۆ بهێنێت، یان شیری بۆ بگرێتەوە، یارمەتیت بدات لە خاوێن کردنەوەی، بەمشێوەیە هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکات. [1]