هەرگیز هاوسەرەکەت مامەڵەی زبری لەگەڵ کردوویت کە لە خۆت بپرسیت، بۆچی ڕقی لێم دەبێتەوە؟، لە کاتێکدا ڕەنگە هەستت پێنەکردبێت کە ڕەفتارێکت یان کارێکت توڕە و بێزاری کردبێت و ئەمەش هۆکاربێت بۆ ئەوەی خۆشەویستی بۆت نەمێنێت.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی momjunction ئەو هۆکارانەی خستوەتەڕوو کە وادەکات خانمان خۆشەویستیان بۆ هاوسەرەکانیان نەمێنێت.=KTML_End=
1. ماندووە لەو بەرپرسیاریەتییە زۆرەی لەسەر شانییەتی پاش هاوسەرگیری، لە کاتێکدا دەبێت پێکەوە ئەو بەرپرسیاریەتییە هەڵبگرن، نەک ئەو بە تەنیا لە ئەستۆی بگرێت.
2. هەست دەکات خیانەتی لێ دەکرێت لەلایەن تۆوە، ئەم خیانەتەش تەنیا ئەو لایەنە ناگرێتەوە پەیوەندی لەگەڵ خانمێکی دیکە درووست بکەیت، بەڵکوو خیانەت لە بەڵێنەکانیش هەیە، کاتێک بەڵێنی پێدەدەیت و نایبەیتە سەر.
3. هەست بە بێ هیوایی دەکات، ئەو ژیانەی پێشبینی دەیکرد هەیبێت، بەو شێوەیە نەبووە.
4. هەست دەکات پشتگوێ خراوە لەلایەن تۆوە، کاتی پێویستی بۆ تەرخان ناکەیت.
5. هەست بە خەم دەکات، ڕەنگە ئەمەش هۆکاری تایبەتیی هەبێت.
6. وەکوو جاران خۆشەویستی بۆ دەرنابڕیت و هەوڵی دڵخۆشکردنی نادەیت. [1]