ئەو کەسانەی کە پەیوەندی خۆشەویستی یان هاوسەرگیرییان تێکشکاوە و گەیشتووەتە لێواری جیابوونەوە، پێش ئەوەی بڕیاری ئەوە بدەن کۆتایی پێ بهێنن، دەتوانن دڵنیابنەوە لەوەی ئایا دەتوانن ئەم پەیوەندییە چاک بکەنەوە یان هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ چاکبوونەوەی.
=KTML_Bold=ئەگەر ئەم نیشانانە بوونی هەبوو، واتای ئەوەیە دەتوانن چانسی دووەم بدەن بە پەیوەندییەکەتان.=KTML_End=
1. هەردووکتان دەتوانن گفتوگۆ لەبارەی کێشەکان بکەن، گفتوگۆ بەو واتایەی بەدوای چارەسەردا بگەڕێن، نەک هەوڵبدەن قسەتان بەسەر یەکتر زاڵ بکەن.
2. هەردووکتان ئامادەیی گۆڕانکاریتان تێدایە، کەسانێک نین گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتان ڕەتبکەنەوە.
3. ڕێز لەنێوانتان هەیە، ڕێز لە هەست و بۆچوونەکانی یەکتر دەگرن.
4. ئامادەن بەدوای چارەسەردا بگەڕێن، تەنانەت ئامادەن لەگەڵ ڕاوێژکارێک قسە بکەن بۆ ئەوەی کێشەکانتان بۆ چارەسەر بکات.
5. لە دڵەوە لە یەکتر دەبوورن، نەک ئەوەی بە وشە بڵێن لێت دەبوورم، بەڵام ئەو لێبووردنە لە ڕەفتاردا ڕەنگ نەداتەوە.
6. سەرەڕای کێشەکانتان، بەڵام هێشتا وەکوو هاوڕێ پەیوەندیتان ماوەتەوە، هێشتا بەرانبەرەکەت ئەو کەسەیە کە لەگەڵیدا هەست بە پارێزراوی دەکەیت. [1]