ژیان زۆر بەخێرایی تێدەپەڕێت، ئەو دەرفەتەی ئەمڕۆ دێتە بەردەمت، سبەی لێتدووردەکەوێتەوە، هەر بۆیە باشترە کەڵک لەو کاتانەت ببینیت و بزانیت چۆن بەکاریان دەهێنیت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا شتێک نەکەیت پەشیمان ببیتەوە.
=KTML_Bold=کردنی ئەم کارانە لە داهاتوو ڕەنگە یەکێک بن لە پەشیمانییەکانی ژیانت.=KTML_End=
1. گەشتنەکردن، لە کاتێکدا دەتوانیت ئەو گەشتە بکەیت و کاتی بۆ تەرخان بکەیت.
2. خۆ تەرخانکردن بۆ کارەکەت، بەشێوەیەک کە کاتت بۆ خۆت، خێزانەکەت و هاوڕێکانت نەمێنێت و بەردەوام سەرقاڵ بیت.
3. دەرنەبڕینی خۆشەویستی بۆ ئەو کەسەی خۆشتدەوێت، لەبەر شەرم کردن، یان ترسان لە ڕەتکردنەوە.
4. بەسەربردنی کاتەکانت بە خەمخواردن و بیرکردنەوەی نەرێنی، لە کاتێکدا بیرکردنەوە چارەسەری گرفتەکەت بۆ نەکات.
5. پشتگوێخستنی خەونەکانت و هەوڵنەدان بۆی، تەنیا لەبەر ئەوەی پێتوابووە گەیشتن پێیان سەختە یان ئەستەمە.
6. ئازاردانی دڵی کەسێک بۆ بابەتێک کە شایەنیی نییە. [1]