سەرکەوتن شتێکی مەحاڵ نییە، تەنیا هەوڵدانی دەوێت لەگەڵ چۆنییەتی هەوڵدان بۆی، هەندێک خوو هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە سەرکەوتن بگەیت و پێویستە جێبەجێیان بکەیت.
1. ئامانج دابنێ، پێویستە بزانیت بۆ چ شتێک هەوڵدەدەیت، چونکە هەتا نەزانیت چیت دەوێت، نازانیت بەرەو چ ئاڕاستەیەک بڕۆیت.
2. بزانە چۆن کاتەکانت دابەشدەکەیت و سوودیان لێدەبینیت، خۆت دوورخەرەوە لەو چالاکییانەی کاتەکانت بە هەدەر دەدات.
3. بەردەوامبە لە فێربوون، چونکە کەسانی سەرکەوتوو دەزانن کۆکردنەوەی زانیاری و دۆزینەوەی بەهرەی نوێ لە خۆیاندا، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ژیانیان بگۆڕن.
4. خۆت ئامادەبکە بۆ سەختیی، ڕێگەیی سەرکەوتن بۆ هیچ کەسێک گوڵ ڕێژ نییە تا بەخۆشی پێیدا تێپەڕیت، هەنگاوی زۆر سەخت دێنە بەردەمت و ناچاریت تێیانپەڕێنیت.
5. پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزبکە، چونکە ڕێنمایی، پاڵپشتی، ئەزموون و ئامۆژگاری کەسانی دیکە سوودی بۆت دەبێت.
6. ئاگاداری تەندرووستی خۆت بە، چونکە کاتێک دەچیتە تەمەنەوە تەندرووست مانەوە یەکێکە لە سەرکەوتنە گەورەکانی ژیان.
7. ساتی خۆش بژی، بەو واتایە نا خۆت ئەو ساتە درووستبکەیت، بەڵکوو بەو واتایەی چێژ لەو ساتانە ببینیت کە تێیدا دەژیت. [1]