دایکان و باوکان، هەر لە سەرەتای زانینی ئەوەی کە دەبن بە دایک و باوک، بیر لە دۆزینەوەی ناوێکی خۆش و مانادار دەکەنەوە بۆ منداڵەکانیان، ئەمەش دوودڵیان دەکات و زۆر کات ناوێکی گونجاویان بۆ هەڵنابژێردرێت.
=KTML_Bold=ئەم ڕێنماییانە یارمەتیدەر دەبێت لەوەی ناوێکی گونجاو هەڵبژێریت؟=KTML_End=
1. ئەو ناوەی هەڵیدەبژێریت با واتایەکی نەرێنی نەبێت، یان ناوێک نەبێت کە باس لە خەم و ناخۆشی بکات، باشترە واتایەکی ئەرێنی هەبێت.
2. ئاساییە ناوێکی کۆن لە منداڵەکەت بنێیت، بەڵام با ناوێکی بێزارکەر نەبێت و لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆی بگونجێت.
3. باشتر وایە دووربکەویتەوە لە ناوە دوو لایەنەکان، واتە ئەو ناوانەی کە لە هەمان کاتدا بۆ کچ و بۆ کوڕیش دەبن.
4. گرنگیی بە واتای ناوی منداڵەکەت بدە، تەنیا لەبەر ئەوەی ناوەکەت لا جوان بوو هەڵیمەبژێرە تا لە واتاکەی دڵنیادەبیتەوە.
5. هەموو ئەگەرەکانی کوورتکردنەوەی ناوەکە لێکبدەرەوە، چونکە کاتێک منداڵەکە دێتە دنیاوە ڕەنگە کەسانی چواردەوری بە کوورتکراوەی ناوەکەی بانگی بکەن یان نازناوی بۆ بدۆزنەوە، هەر بۆیە با کوورتکراوەی ناوەکەی شتێک نەبێت شەرمی لێبکات.
6. ڕێز لە کلتوورەکەی خۆت بگرە، باشترە ناوی منداڵەکەت لەگەڵ کولتووری وڵاتەکەت گونجاو بێت، چونکە لە کۆتاییدا منداڵەکە لەناو ئەو کلتوورەدا گەورە دەبێت.
7. ڕەنگە خۆشەویستییەکی زۆر هەبێت لە دڵتدا بۆ باو و باپیرانت و بتەوێت هەمان ناو ئەوان لە منداڵەکانت بنێیت، ئەمە ئاساییە، بەڵام با ئەو ناوەی هەڵیبدەبژێریت واتادار و گونجاو بێت، ئەگەر ناوەکە بەوشێوەیە نییە، باشترە ناوێکی دیکە هەڵبژێریت.
8. دووربکەوەرەوە لەو ناوانەی ترێندن و زۆرن، چونکە هەر 10 ساڵ جارێک، چەند ناوێک دەبن بە ترێند و دواتر نامێنن، باشترە ناوەکەی هەڵیدەبژێریت تاک بێت. [1]