ئێشی حاجی بابەشێخ
هەر بەناسۆرە هەمیشە ئێشی حاجی بابەشێخ
قوڕ دەپێون پاکی قەوم و خوێشی حاجی بابەشێخ
ئێشی زۆرە نێشی دووری، ئەرخەیانم پێی دەچن
قەوم و خوێش و سۆفیی و دەروێشی حاجی بابەشێخ
ئەو شەوی ئەو وا بەجێی هێشتین بە دەستی جەم، وەلی
هاتنە پێشواز و کەوتنە پێشی حاجی بابەشێخ
وا فەلەک ناڵی و مەلەک فرمێسکی سووری داڕژاند
عەرز و دار و بەردیش ئاخ هەڵکێشی حاجی بابەشێخ!
قوڕ بپێون هەروەکوو «کامیل» لە قیس پاکوو چووە
فکر و تەدبیر و سەڵاح ئەندێشی حاجی بابەشێخ
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]