هۆڕمۆمی کۆرتیزۆل یەکێکە لەو هۆڕمۆنانەی جەستە بەشێوەیەکی سرووشتی بەرهەمی دەهێنێت، بە هۆڕمۆنی سترێس ناسراوە، کاریگەریی لەسەر تەواوی جەستە هەیە، کاتێک ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنە بەرزدەبێتەوە ناتوانیت بە باشی بخەویت، جەستەت وزەیەکی کەمی پێ دەبێت و بەردەوام لە دڵەراوکێدا دەبیت، جگە لە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندرووستی.
=KTML_Bold=ماڵپەری amclinic چەند ڕێگەیەکی سرووشتی بڵاوکردووەتەوە بۆ کەم کردنەوەی ئەم هۆڕمۆنە.=KTML_End=
=KTML_Bold=یەکەم: سیستمی خۆراکی تەندرووست=KTML_End=
چەند خۆراکێک هەیە یارمەتیی جەستە دەدەن ڕێژەیەکی کەم لەم هۆڕمۆنە بەرهەم بهێنێت وەکوو شوکوڵاتەی ڕەش، مۆز، هەرمێ، چای سەوز و ڕەش، ماست، ئاو.
=KTML_Bold=دووەم: وەرزش=KTML_End=
وەرزش هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کەم دەکاتەوە، ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە خەمۆکی.
=KTML_Bold=سێیەم: بەسەربردنی کات لە سرووشتدا=KTML_End=
هۆکارە بۆ کەم بوونەوەی ئەم هۆڕمۆنە و ئارامبوونەوەی مێشک، دڵەڕاوکێ ناهێڵێت.
=KTML_Bold=چوارەم: دەرمانی پزیشکی=KTML_End=
چەند دەرمانێکی پزیشکی هەیە چارەسەرە بۆ خەمۆکی، نیگەرانی و فشاری دەروونی، بەڵام پێویستە لەژێر چاودێری پزیشک بێت. [1]