بە ڕۆژ دەڕوا شلومل، بە شەو دەچتە ناو کەچە جل.
کەچە: کۆن یان بەکارهاتوو (فەرهەنگی شێخانی)، دەچتە: دەچێتە. هەندێک کەس نەبوونیی ماڵی خۆیان لە دەرەوە ئاشکرا ناکەن، لەبەرچاوی خەڵکی زۆر بێکەموکووڕی خۆیان دەنوێنن، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە دەرەوە قیت و قۆز بێت و لە ماڵیشەوە خاوەنی هیچ نەبێت و ماڵی بەتاڵ بێت. [1]