خەمۆکی حاڵەتێکی دەروونی تایبەتە، کە کەسی تووشبوو هەست بە خەم و سترێس و بێ هیوایی دەکات، دەکرێت بە چەند هۆکارێکی جیاواز تووشی ئەم حاڵەتە هاتبێت لەوانە مردنی لەناکاوی کەسێکی نزیک، یان زۆر بیرکردنەوە دەربارەی بابەتیکی دیاریکراو.
=KTML_Bold=ئایا خەمۆکی بەبێ دەرمان چارەسەر دەکرێت؟=KTML_End=
خەمۆکی نەخۆشییەکی جددیە، بەهەمان شێوەی هەر نەخۆشییەکی دیکە پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەر هەیە، بەڵام بەو واتایە نایەت بەبێ دەرمان نەتوانیت چارەسەری بکەیت، دەکرێت بەتەواوی خۆت ڕزگاربکەیت لێی بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە دەرمانێک بەکاربهێنیت، بەڵام پێویستە ڕێنماییەکان بە باشی جێبەجێ بکەیت.
=KTML_Bold=ڕێنمایی بۆ چارەسەری خەمۆکی بەبێ دەرمان=KTML_End=
1. پێویستە قبووڵی بکەیت کە خەمۆکیت هەیە و ئارامی لەسەر بگریت، ئەو شتانەی لە ناختدا هەستیان پێ دەکەیت بیدرکێنە، چونکە باسکردنی کێشەکان بەشێکی زۆر لە وزە نەرێنییەکانت لێ دووردەخاتەوە.
2. میوزیک کاریگەریی زۆر باشی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی سترێس، دوودڵی و نیگەرانی.
3. ئاژەڵی ماڵی بەخێوبکە، وەکوو پشیلە، کەروێشک، سەگ یان هەرشتێک ئارەزووی بکەیت.
4. قسەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە و بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەریی زۆرباشی هەیە.
5. سیستمی خۆراکی تەندرووست پەیڕەو بکە.
6. وەرزشکردن بکە بە ڕۆتینی ڕۆژانەت.
7. کاری خۆبەخشی ئەنجامبدە، بیرۆکەکانت لە کارە خۆبەخشەکاندا بەکاربهێنە.
8. زۆرترینی کاتەکانت لە سەوزایی و پارکدا بەسەر بەرە، چونکە وزەی ئەرێنی بە جەستە دەبەخشێت. [1]