بەردی گەورە لە نزیکەوەت پێدەکەوێ.
پێدەکەوێ: بەردەکەوێت. هەموو کەسێک لە کۆمەڵگەدا بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی خاوەنی کەسایەتی خۆیەتی، لە ژیانیدا دۆست و دوژمنی هەیە، لەگەڵ ئەوەدا کەسە نزیکەکانی نهێنی و کەموکوورتییەکانی دەزانن، بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەلایەن کەسە نزیکەکانییەوە زیانی گەورەی بەرکەوتبێت. [1]