بە عومر چواردە ساڵم، لە بۆ هیران دەناڵم.
عومر: تەمەن. چواردە ساڵ بۆ تەمەنی گەنجێک بەکاردێت کە لە سەرەتای گەشە و جوانیدا بێت، هیران: ناوە بۆ کچ. ئەم پەندە لەسەر زاری کچەوە دەوترێت، کاتێک کاتی مێردکردنی هاتبێت و ئارەزوو بکات شوو بکات. چونکە لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا کاتی دیاریکراو هەیە بۆ ئەوەی کچی تێدا بدەن بە شوو. [1]