بەهار و پایز پێکڕاچوو، ئەو تیرە بە دەستی من نەبوو، لە دەستم دەرچوو.
هەموو مرۆڤێک لە ژیانیدا ئازادە لەوەی چۆن ڕەفتار و کردار ئەنجامدەدات، لەگەڵ ئەوەدا بەرپرسە لە ئەنجامی کۆتایی، گەر باش بێت پێی سەربەرزە، گەر خراپیش بێت خۆی باجەکەی دەدات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە کارێکی ئەنجامدابێت، بەڵام لێی پەشیمان بێت و وەک خۆی لێنەیەتەوە. [1]