جاڵجاڵۆکەی تەنافچن
بارێ خورمای وا لەبن
تەنافچن: مەبەست لە تەونی جاڵجاڵۆکەیە. (جاڵجاڵۆکە گیانەوەرێکی بچووکە، لەنێوان پەلی دار یان سووچی ژووردا تەون دەچێت بۆ ئەوەی نێچیری پێوەببێت) مەبەستی مەتەڵەکە داری مێوە، کە تەرز و لق زۆر بڵاودەکاتەوە، بە تەونی جاڵجاڵۆکە چواندوویەتی، هەروەها ترێش بە باری خورما. وەڵام (ترێ و تەرزی مێو) . [1]