ناڵەلەتەی پەنا دیوار
درووستدەبێ ڕۆژی هەزار
ناڵ: ئاسنێکی چەماوەی تەختە دەدرێت لەژێر پێی وڵاخ. ناڵەلەتە، مەبەست لە گوێچکەی مرۆڤە کە لە مەتەڵەکەدا بە ناڵی وڵاخ چووێنراوە، چونکە هەدووکیان نیوە چەماوەن، درووستدەبێ ڕۆژی هەزار، مەبەست لەوەیە کە گوێچکە ڕۆژانە هەزاران وشە دەبیستێت، وەڵام (گوێچکە) . [1]