یا ئاسن یا پۆڵای خاوە
پەتی لە خۆی هەڵکێشاوە
مەبەست لە دەرزییە، (دەرزی: ئامێرێکی کانزایی بچووکی دەستییە، بۆ دوورینەوەی بەرگ بەکاردێت) ، یا ئاسنە یا پۆڵای خاوە، مەبەست لە دەرزییە کە لە مادەیەکی کانزایی پێکدێت، پەتی لە خۆی هەڵکێشاوە، مەبەست لە کوونی دەرزییە کە داوی تێهەڵدەکێشرێت بۆ دوورینەوە. وەڵام (دەرزی و دەزوو) . [1]