باڵدارێکی ڕەشوڕووت
نەگوللەی پێیە نەبارووت
زەبر ئەوەشێنێ بەبزووت
مەبەستی مەتەڵەکە زەردەواڵەیە کە بە مرۆڤی ڕەشوڕووتی بەراورد کردووە و لە ژیاندا خاوەنی هیچ شێک نییە، نەگوللەی پێیە نەبارووت، واتە: لە کاتی جەنگدا کەسی ڕەشوڕووت هیچ شتێکی پێ نییە پارێزگاری لەخۆی پێبکات، لەگەڵ ئەمانەدا زەردەواڵە دەتوانێت بە چزووی کلکی پێوەبدات. وەڵام (زەردەواڵە). [1]