لە دەمەقاڵێیەکی سادە تا گەورەترین تاوان کە بەرانبەرت کرابێت، ئازاری هەستەکانی داویت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونت جێهێشتووە، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە لێرەدا ئەوەیە لێخۆشبوونیان کاریگەریی زۆر ئەرێنی هەیە لەسەر دەروون و جەستەت.
=KTML_Bold=لێرەدا ئەو کاریگەرییانە دەخەینە ڕوو کە لێخۆشبوون لەسەر دەروونت جێی دەهێڵێت.=KTML_End=
1. بە لێخۆشبوون، خەمۆکی و دڵەڕاوکێت کەم دەبێتەوە، توێژینەوەیەکی ئەمریکی کە لە ساڵی 2020 بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە لێخۆشبوون هەستی دڵخۆشیت پێدەبەخشێت، پەیوەندیت لەگەڵ کەسانی چواردەورت ئەرێنیترە.
2. فشاری دەروونیت کەمتر دەبێتەوە، چیتر بیر لەوە ناکەیتەوە کە چواردەورت چییان بەرانبەر کردویت، ڕابردووت جێهێشتووە.
3. ئارامتر دەبیت لە مامەڵەکردنتدا، توانای کۆنترۆڵکردنی توڕەییت دەبێت، ئەگەر پێشتر بەردەوام توڕە بووبیت، چیتر بەو شێوەیە نابیت.
4. شکۆی خۆییت زیاتر دەبێت، چونکە بە تێگەیشتن و لێبووردن لە کەسێک، تێڕوانینت بۆ ژیان دەگۆڕێت.
5. کاتی زیاترت بۆ دەگەڕێتەوە، ئەو کاتەی بە تۆڵەکردنەوە بەسەریدەبەیت، بۆت دەگەڕێتەوە و لە چالاکی دیکەدا کە سوودی بۆ خۆت هەبێت بەکاریدەهێنیت. [1]