ناونیشانی بابەت: ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی
بەشی دووەم: لەولەبی مسی Copper IUD
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
ئەم جۆرەی لەولەب بەهەمان شێوەی لەولەبی هۆرمۆنی ئەخرێتە ناو منداڵدان بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە دووگیان بوون.
=KTML_Bold=کاریگەرییەکانی بریتین لە:=KTML_End=
1- ڕێگەئەگرێت لەوەی هێلکە و سپێرم بەیەک بگەن چونکە هەندێک گۆڕانکاری درووستەکات لەناوپۆشی منداڵدان کە گونجاو نییە بۆ مانەوەی سپێرم.
2- چالاکی و جوڵەی سپێرم کەم دەکاتەوە.
3-زیادبوونی دەردراوی ملی منداڵدان.
=KTML_Bold=لایەنە باشەکانی بریتین لە:=KTML_End=
1- ڕێگایەکی سەرکەوتوو و سەلامەتە.
2- ئەتوانرێت بۆ ماوەیەکی زۆر بەکاربهێنرێت.
3- لابردنی ئاسانە و هەرکات خانمەکە حەز بکات ئەتوانرێت بە ئاسانی لاببرێت و بەزوویی دووگیان ببێتەوە.
4- نرخی گونجاوە.
=KTML_Bold=لایەنە خراپەکانی:=KTML_End=
1- لەوانەیە ئازار و خوێنی سووڕی مانگانە زیاتر
بکات.
2- لەوانەیە لە شوێنی گونجاوی خۆی بجوڵێت یان بێتە خوارەوە. [1]