ئەملای درێژ، ئەولای درێژ
ناوەندەکە خڕ تێهەڵکێش
مەبەستی مەتەڵەکە پانتۆڵە، جۆرێک بەرگی جیهانییە، زوربەی گەلان دەیپۆشن، زیاتر لە سەرەتای سەدەی بیستەوە لە کوردستاندا بڵاوبووەوە، ئەملای درێژ، ئەولای درێژ، مەبەست لە هەردوو قاچی پانتۆڵە، ناوەندەکەی خڕ تێهەڵکێش، مەبەست لە کەمەری پانتۆڵە. وەڵام (پانتۆڵ) . [1]