بە دەستی حەمەدۆکی
لە هەموو ماڵان دەکۆکی
حەمەدۆک: ناوی کەسایەتییەکی پاڵەوانی ناو ئەفسانە و ڕۆمانی کوردییە، مەبەستی مەتەڵەکە سندۆڵە، (سندۆڵ: ئامێرێکی دەستیی کەلەپووریی کوردییە، بۆ کوتانی دانەوێڵە بەکاردێت)، بە دەستی حەمەدۆکی، مەبەست لە سندۆڵە، لە هەموو ماڵان دەکۆکی، واتە: هەموو ماڵێک بۆ دانەوێڵە کوتان دەیبات. وەڵام (سندۆڵ). [1]