دارە گەورەی زەنگی
سەد و دوو هێلانە وا لەسەری
مەبەستی مەتەڵەکە گەنمەشامییە، مەتەڵەکە بە دارێکی گەورەی باڵابەرز چواندوویەتی، سەد و دوو هێلانەی وا لەسەر، هەمیشە باڵندە هێلانە لەسەر داری بەرز درووست دەکات، بۆ ئەوەی پارێزراو بێت، لە مەتەڵەکەدا هێلانە مەبەستی لە دەنکی گەنمەشامییە. وەڵام (گەنمەشامی) . [1]