بەیداغ
هاتەدەر ئەوڕۆ لە میحنەت میللەتی مەغدووری کورد
گەینە ئاوات و مەرامی خۆ هەموو ڕەنجووری کورد
بێکەس و بێدەر بوو ئەمما تۆ گەیشتی بوویە کەس
هەر بژی بۆ لاگریی مە، ئەی ڕەئیس جمهووری کورد
زۆر لەمێژ بوو کورد دەڕۆیشتن، نەگەینە ئارەزوو
تۆ نزیکت کردەوە بۆ ئێمە ڕێگەی دووری کورد
موڵکی کوردستان بە دەست بێگانە پاک وێرانە بوو
تۆ لە دەستت سەند و بوویە ئامیری مەعمووری کورد
ئاوەدان و گوڵستان و بێ خەزانت کردووە
بەو چلەی زستان و ڕێبەندانە خوار و ژووری کورد
هیممەتی تۆ بوو لەسەر هەر هەرد و بەرزایی وڵات
دەیشەکێنێ بای فەرەح بەیداغی سەوز و سووری کورد
هێزی کوردستان دەلەرزێنێ هەموو شێری ژیان
عەرز ئەلەرزێ وا لە بەر پێی ئەفسەر و مەئمووری کورد
ئەی «زرنگ» تۆش ڕۆح و گیانی خۆت فیدای ئەو زاتە کە!
تا بڵێن پێت ئافەرین ئەی ڕۆڵەیی مەشهووری کورد.
#سەید کامیل ئیمامی#
#دیوانی ئاوات# [1][2]