سەری ئەتاشێ و ئاوێنەشی ئەداتە دەست.
هەندێک کەس چێژ لەوە دەبینن کەسی بەرانبەریان بکەنە گاڵتەجاڕ، لە لایەکی تریشەوە هاوخەمی خۆیانی بۆ دەربڕن، بە کەسێک دەوترێت کە پەنهانی خراپ بە هاوڕێکەی بکات و ڕووبەڕووش ڕێزی لێ بگرێت و قسەی خۆشی بۆ بکات، واتە: بیکاتە گاڵتەجاڕ و پێشی پێبکەنێت. [1]