سەرما بەقەدەر حاڵە.
حاڵ: دۆخ. بەشی زۆری وڵاتی کوردەوار چیایە و ساڵانە بەفر و بارانی زۆر لێ دەبارێت، خەڵکی چیاکان پێش زستان ئامادەکاری بۆ سەرما دەکەن، مەبەست لەوەیە کە مرۆڤ دەبێت لە هەموو کاتێکدا، بۆ هەموو دۆخێک خۆی ڕابێنێت. یان دەبێت بۆ هەموو ئیشێک گەر بیەوێت بکات، خۆی ڕابێنێت. [1]